ڕۆژی ئاڵای کوردستان لە پەیمانگەی تەکنیکی کوررستان بەرز ڕاگیرا

ڕێکەوت : 29 - Nov - 2025
رێکەوتی ٢٧ی تشرینی یەکەمی
٢٠٢٥، مامۆستا رێزان نوورەدین، مامۆستای یاریدەدەر لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان،
بە شێوەی ئۆنلاین بەشداری کرد لە کۆنفرانسیکی زانستی- نێونەتەوەیی توێژینەوەی
کوردی لە زانکۆی سانت کلێمێنت ئۆهرێدی سۆفیا، لە وڵاتی بولگاریا.
لەم کۆنفرانستەدا کە بە
بەشداری ٤٩ لێکۆڵەر و مامۆستای زانکۆ لە ١٤ وڵات، بەڕێوەچوو؛ مامۆستا رێزان
نورەدین لە رۆژی یەکەم و لە پانێلی دووهەمدا کە تایبەت بوو بە : Identity, Language,andGender in Kurdish Literarture
توێژینەوەیەکی دەربارەی رۆمانی گرەوی
بەختی هەڵاڵە، لە نووسینی رۆماننووسی
کورد عەتا نەهایی پێشکەش کرد. جێگەی ئاماژەیە پێشکەشکردنی توێژنەوەی
ناوبراو جێگەی سەرنجی بەشداربووانی کۆنفرانسەکە بوو. ئەم کۆنفرانسە دوو رۆژییە لە ٦ پانێل و ٢ وتاری
سەرەکی و مێزگردێک پێک هاتبوو.

2023 © پارێزراوە لە لایەن KTI
Visitor : 1620315