
مەراسیمی دەرچوونی بەشداربووانی خولی ڕاهێنانی پیشەیی کەمپی خانکێ لە پارێزگای دهۆک بەڕێوەچوو
ڕێکەوت : 11 - Jul - 2025
ڕۆژی چوار شەممە ڕێکەوتی ٩/٧/٢٠٢٥ لە زانکۆی دهۆک لە هۆڵی CSC 1، بە ئامادەبوونی پ.ی.د. ڕێبوار ملا نبی ڕاگری پەیمانگی تەکنیکی کوردستان، د. علی جواد سەرۆکی ئۆفیسی عەمار فاوندەیشن لە عێراق، م. برزو تاهر بەڕێوەبەری سەنتەری ئیکسڵنس، بەڕێوەبەری ناحیەی خانکێ ، سەرۆکی شارەوانی خانکێ، سەرپەرشتیاری کەمپی خانکێ، نوێنەری ڕێپێدراوی ڕێکخراوی NPA و ڕێکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدان، مەراسیمی دەرچوون بۆ (٤٥) بەشداربووی خولەکانی چاککردنەوەی مۆبایل ، مەیکئەپ و تەکنەلۆجیای زانیاری، مەراسیمی دەرچوونی بەشداربووانی خولی ڕاهێنانی پیشەیی کەمپی خانکێ بەڕێوەچوو، کە تێیدا سەرجەم بەشداربووان بڕوانامەی نێودەوڵەتییان لە بوارەکانیان پێبەخشرا، کە ئەمەش لە چوارچێوەی فەندێکی نێودەوڵەتی بوو، کە سەنتەری ئیکسڵنس لە KTI بەڕێوەی دەبرد و فەندەکە لە لایەن Amar International charitable Foundation وە لە وڵاتی بەریتانیا فەند کرابوو، کە مەبەست لێی بەرزکردنەوەی ئاستی پیشەیی کەسانی ناو کەمپەکەیە لە ڕێگەی فێرکارییە پیشەییەکانەوە. خولەکان پێکهاتوون لە چاککردنەوەی مۆبایل ، مەیکئەپ ، چەند خولێک لە تەکنەلۆجیای زانیاری.
سەرجەم خولەکان لە بینای ڕێکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدان لە
شاری دهۆک بەڕێوەچوو، کە تێیدا (٤٥) کەس
لە ئاست و ڕەگەز و تەمەنی جیاواز بەشداربوون، هەریەکە لە خولی مەیکەپ و
تەکنەلۆجیای زانیاری لە ٢٢/٦/٢٠٢٥ بۆ ٢٦/٦/٢٠٢٥ بەردەوام بوو، هەروەها خولی
چاککردنەوەی مۆبایل لە ٢٩/٦/٢٠٢٥ بۆ ٣/٧/٢٠٢٥ کۆتایی هات و چەندین بابەتی بەسود لە
لایەن چەند ڕاهێنەرێکەوە پێشکەش بە بەشداربووان کرا.
پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان... پێشەنگ لە کوردستان، ڕکابەر
لە جیهان
2023 © پارێزراوە لە لایەن KTI
Visitor : 1305703