Image

بە چاودێری ڕاگری پەیمانگە تاقیکردنەوەکانی کۆتایی سێمستەری دووەم دەستیپێکرد

ڕێکەوت : 22 - Jun - 2025

ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی (٢٢/٦/٢٠٢٥) لە کاتژمێر (٠٩:٠٠)ی سەرلەبەیانی، بەچاودێری (پ.ی.د. ڕێبوار ملا نبی) ڕاگری پەیمانگە، بە بەشداری فێرخوازانی بەشە جیاجیاکانی پەیمانگە، تاقیکردنەوەکانی کۆتایی سێمستەری دووەم-خولی یەکەم دەستیپێکرد، لەمیانی بەسەرکردنەوەی سەرۆکی لیژنەی تاقیکردنەوەکان بۆ مامۆستایانی چاودێر لە هۆڵەکانی تاقیکردنەوە، داوای لێکردن کە پێویستە فێرخوازان سەرجەم ڕێنمایی تاقیکردنەوەکان جێبەجیبکەن و فێرخوازن لەکاتی دیاریکراوی خۆیاندا ئامادەبن، هەروەها هیوای سەرکەوتن و بەدەستهێنانی نمرەی بەرزی بۆ سەرجەم فێرخوازان خواست.

بینراو : 231