Image

لیژنەی ئامادەکار و ناوەندە بەشداربووەکانی سێیەمین فێستیڤاڵی مایا بڕوانامەی ڕێزلێنان پێبەخشرا

ڕێکەوت : 23 - May - 2025

لە ناوەندی فێرکاری شێخ فاخر شێخ طیب لە ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی 22/1/2025 بە ئامادەبوونی بەڕێزان م. هاوژین حسن بەڕێوەبەری ڕێپێدراوی کۆمپانیای مایا، پ.ی.د. ڕێبوار ملا نبی ڕێکخەری سێیەمین فێستیڤاڵی مایا، د. محمد ئەزرایی سەرۆکی زانکۆی نێودەوڵەتی قەیوان، د. عبدالله بەڕێوەبەری کۆمەڵگەی پەروەردەیی بەریتانی و  م. سۆزان ابوبکر سەرپەرشتیاری گشتی کۆمەڵگە پەروەردەییەکانی کورد جینیەس، مەراسیمی کۆتایی پێدانی سوپاس و پێزانین بە ناوەندە بەشداربووەکان و لیژنەی بەڕێوەبەرانی سێیەمین فێستیڤاڵی ساڵانەی مایا بەڕێوەچوو.

سەرەتای مەراسیمەکە بە دەقیقەیەک بۆ گیانی پاکی شەهیدان بەڕێوەچوو، دواتر م. هاوژین حسن وتەیەکی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد و هەوڵ و ماندوبوونی سەرجەم ناوەندە پەروەردەییەکانی بەرز نرخاند و پێی ڕاگەیاندن ئەمڕۆ سەرکەوتنێکی تری سێیەمین فێستیڤاڵ تۆمار دەکەین و ئومێد دەکەین بۆ ساڵانی داهاتوو بتوانین لە بە دیدێکی نوێ و پرۆژەی نوێوە لە خزمەت هاوڵاتیان و منداڵانی ئەم شارە خۆشەویستەدا بین.

هەروەها پ.ی.د. ڕێبوار ملا نبی وەکو ڕێکخەری فێستیڤاڵ لە وتەیەکدا بۆ مامۆستایان و  ئامادەبووانی ڕوونکردەوە کە خۆشبەختانە فێستیڤاڵی ئەمساڵ زۆر جیاوازتر بوو لە ساڵانی پێشووتر، ئەویش بەهۆی زۆری ژمارەی بەشداربووانی فێرخوازی بەهرەمەند لە ناوەندە جیاجیاکانەوە، کە توناییان کۆمەڵێ پرۆژە و بیرۆکەی جوان بخەنە بەردەم سەرمایەداران و کۆمپانیاکانی بواری وەبەرهێنانەوە، خۆشبەختان چەندین پرۆژە پەسەندکران و بە زووترین کات لە لایەن چەند کۆمپانیایەکەوە دەخرێنە بواری جێبەجکردنەوە.

دواجار م. هاوژین وەکو بەڕێوەبەری کۆمپانیا بڕوانامەی سوپاس و پێزانینی بەخشییە سەرجەم لیژنە و ناوەندە بەشدار و میدیاکارانی سێیەمین فێستیڤاڵی مایا و هیوای سەرکەوتنی بۆ هەموان خواست.

بینراو : 75