
بەشی پەرستاری بووە براوەی خولی تۆپی پێی پەیمانگە
ڕێکەوت : 21 - May - 2025
بەهۆی نزیکبوونەوە لە کۆتاییەکانی ساڵی خوێندن ڕۆژی چوار شەممە ڕێکەوتی 21/5/2025، پ.ی.د. ڕێبوار ملا نبی بە یاوەری م. هاوار حسێن یابە بەڕێوەبەری کاروباری زانستی و دڵنیایی جۆری دواین کۆبوونەوەی سازکرد، سەرەتای کۆبوونەوەکە ب. کاروباری زانستی وەک بیرهێنانەوەیەک بە مامۆستایانی ڕاگەیاند: کە چەند ڕۆژێکی کەم ماوە بۆ پڕکردنەوە و داخڵکردنی زانیارییەکانی هەگبەی مامۆستا و ئەو ڕێکارانەی ڕوونکردەوە کە دەبێت مامۆستایان پەیڕەوی بکەن. دواتر ڕاگری پەیمانگە لە وتەیەکدا سەرەتا دەستخۆشی لەسەرجەم ستافی پەیمانگە بە گشتی و مامۆستایان بە تایبەتی کرد، کەوا ساڵێکی پڕ زانست و زانیاری و پڕ دەستکەوتی زانستییان بەڕێکردووە و ئومێدی خواست ئەو ماوە کەمەشی ماوە هەروا بە هەمان گوڕ و تینەوە بەردەوامی پێبدەن، هەروەها باسی لەوەش کرد کە خۆشبەختانە پەیمانگە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و لە ڕانگینگی جیهانیدا هەر لە بەرەوپێشچووندایە و پشت بەخوا چاوەڕێی مژدەی سەرکەوتنی زیاتر بن.
دواتر کۆبوونەوەکە بە گفتوگۆی نێوان ڕاگرایەتی و
مامۆستایان کۆتایی هات.
2023 © پارێزراوە لە لایەن KTI
Visitor : 1233281