Image

بە دروشمی "داهێنان شوناسمانە" سێیەمین فێستیڤاڵی ساڵانەی مایا بەڕێوەچوو

ڕێکەوت : 27 - Apr - 2025

بە ئامادەبوونی بەڕێزان د. ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، د. هەڤاڵ ابوبکر پارێزگاری سلێمانی، شێخ فاخر شێخ طیب بەڕێوەبەری جێبەجێکاری گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان، م. هاوژین حسن بەڕێوەبەری ڕێپێدراوی کۆمپانیای مایا و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەری گشتی و راوێژکار و ڕاگری پەیمانگەکان، لە ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی 24/4/2025 سێیەمین فێستیڤاڵیزانستی ساڵانەی لە ناوەندی فێرکاری شێخ فاخر شێخ طیب بەڕێوەچوو، کە تێیدا بە بەشداری دە ناوەندی فێرکاری لە قوتابخانەوە تا زانکۆ بە زیاتر لە (١١٠) پرۆژە بەشداربوون و چەندین داهێنان و بیرۆکەی نوێ خرانەڕوو، 

بینراو : 530