Image

تاقیکردنەوەکانی کۆتایی سێمستەری یەکەم و میدتێرمی سێمستەری چوار دەستیپێکرد

ڕێکەوت : 16 - Mar - 2025

بەچاودێری ڕاگری پەیمانگە، ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی (16/3/2025) بە دوو کاتی جیاواز، لە کاتژمێر (08:45)ی سەرلەبەیانی، بە بەشداری سەرجەم فێرخوازانی بەشە جیاجیاکانی پەیمانگە، تاقیکردنەوەکانی کۆتایی سێمستەری یەکەم و لە کاتژمێر (10:30) تاقیکردنەوەکانی میدتێرمی تیۆری سێمستەری چوارەم دەستیپێکرد، لەمیانی بەسەرکردنەوەی سەرۆکی لیژنەی تاقیکردنەوەکان بۆ مامۆستایانی چاودێر لە هۆڵەکانی تاقیکردنەوە، داوای لێکردن کە پێویستە فێرخوازان سەرجەم ڕێنمایی تاقیکردنەوەکان جێبەجیبکەن و فێرخوازان لەکاتی دیاریکراوی خۆیاندا ئامادەبن، هەروەها هیوای سەرکەوتن و بەدەستهێنانی نمرەی بەرزی بۆ سەرجەم فێرخوازان خواست.

بینراو : 753