Image

هەڵەبجە زامێکە هەرگیز لەیاد ناکرێت

ڕێکەوت : 16 - Mar - 2025

پەیامی ڕاگرایەتی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان لە(٣٧)هەمین ساڵیادی کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجەدا

دوای تێپەڕبوونی (٣٧) ساڵ بەسەر کیمیا بارانکردنی شاری هەڵەبجەدا، هێشتا کوردستان و کوردستانیان بۆ ئەم کۆمەڵکوژییەی شاری هەڵەبجە خەمبارن، لەگەڵ بینینەوەی وێنەکاندا فرمێسک دەڕێژن، ساڵانە لەم ڕۆژەدا چیرۆکی نوێ دەبیستین، ئەم یادە جیاواز لە یادەکانی دی هەمووان خەمبار و دڵ پڕ لە گریانن، بۆیە جارێکی تر سەری ڕێزو نەوازش بۆ سەرجەم قوربانیانی ئەم کارەساتە مێژوویە دادەنەوێنین. کیمیابارانی ھەڵەبجە لە (١٦)ی ئازاری (١٩٨٨) لەلایەن ڕژێمی بەعسی عێراقەوە ئەنجامدرا، کە شاری ھەڵەبجەی بە گازی کیمیایی کیمیاباران کراو، زیاد لە پێنج هه‌زار ھاوڵاتی کوردی بێتاوانی لە ژن و مناڵ و گەنج شەھیدکران و زیاتر لە ده‌ هه‌زار کەسیش بریندار بوون. هەر بەم بۆنەیەوە هاوخەمی و دڵسۆزی خۆمان بۆ سەرجەم کەس و کاری قوربانیانی ئەم کارەساتە دووپاتدەکەینەوە.

ڕاگرایەتی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان

2025

بینراو : 334