
بە چاودێری ڕاگری پەیمانگە تاقیکردنەوەکانی کۆتایی سێمستەری دووەم دەستیپێکرد
ڕێکەوت : 09 - Mar - 2025
ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی (٩/٣/٢٠٢٥) لە کاتژمێر (٠٩:٠٠)ی سەرلەبەیانی، بەچاودێری (پ.ی.د. ڕێبوار ملا نبی) ڕاگری پەیمانگە، بە بەشداری فێرخوازانی بەشە جیاجیاکانی پەیمانگە، تاقیکردنەوەکانی کۆتایی سێمستەری یەکەم دەستیپێکرد، لەمیانی بەسەرکردنەوەی سەرۆکی لیژنەی تاقیکردنەوەکان بۆ مامۆستایانی چاودێر لە هۆڵەکانی تاقیکردنەوە، داوای لێکردن کە پێویستە فێرخوازان سەرجەم ڕێنمایی تاقیکردنەوەکان جێبەجیبکەن و فێرخوازان لەکاتی دیاریکراوی خۆیاندا ئامادەبن، هەروەها هیوای سەرکەوتن و بەدەستهێنانی نمرەی بەرزی بۆ سەرجەم فێرخوازان خواست.
2023 © پارێزراوە لە لایەن KTI
Visitor : 1271142