Image

پیرۆزبێت یادی (٣٤)هەمین ساڵڕۆژی ڕاپەڕینی مەزنی خەڵکی هەرێمی کوردستان

ڕێکەوت : 05 - Mar - 2025

مانگی ئاداری هەموو ساڵێک یادی بەرخۆدان و تێکۆشانی خەڵکی کوردستان دەکرێتەوە، (٥/٣/١٩٩١) یەکەم زەنگی ڕاپەڕین لە دژی زوڵم و زۆری ڕژێمی بەعس لە شاری ڕانیەی دەروازەی ڕاپەڕین لێدرا، دواتر ئەم بەرخۆدانە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی تری کوردستانی گرتەوە و، خۆشبەختانە لەماوەی چەند رۆژێکدا هەموو ناوچەکانی کوردسیان ئازاد کران، بەرهەمی ئەم ڕاپەڕینەش بووە هەوێنی لەدایکبوونی پەڕلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەیان دامەزراوەی تری نیشتیمانی و ئەکادیمیای جۆراوجۆر، هەر بەم بۆنەیەوە بە ناوی ڕاگرایەتییەوە پیرۆزبایی لە خۆمان و لە سەرجەم کوردستانیان دەکەین، بەهیوای ئەوەی ئەم یادە ببێتە هەوێنی یەکڕیزی سەرجەم لایەنەکانی کوردستان و، بوژانەوەی سەرخان و ژێرخانی ئابووری کوردستان و گرنگیدانی زیاتر بە کەرتی پەروەردە و خوێندنی باڵا، هەموو لایەک شاد و سەربەرز و سەرکەوتووبن.
ڕاگرایەتی
پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان

بینراو : 498