Image

بە مەبەستی بەدواداچوونی کاروباری فێرخوازان لیژنەیەکی تایبەت لە وەزارەت سەردانی پەیمانگەیان کرد

ڕێکەوت : 25 - Feb - 2025

لەمیانی سەردانی لیژنەیەکی تایبەت لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی (٢٣/٢/٢٠٢٥) بۆ پەیماگەی تەکنیکی کوردستان، لەلایەن بەڕێوەبەری تۆمار و ژمارەیەک لە مامۆستایانی پەیمانگە پێشوازی کران. وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ساڵانە بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ زانکۆ و پەیمانگە ناحکومییەکان سەردان دەکەن، بۆ ئەم مەبەستەش لیژنەیەک تایبەت بە وردبینی دۆسیەی فێرخوازانی وەرگیراو لە وەزارەت کە پێکهاتبوون لەبەڕیزان (کارزان کەمال عەزیز، هاوڕێ محەمەد صابر، ئیبراهیم عزەت ئەحمەد) سەردانی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستانیان کرد، بە مەبەستی بەدواداچوون و چێککردنی فێرخوازانی قۆناغی یەکەم کە بۆ ئەمساڵی خوێندن (٢٠٢٤-٢٠٢٥) ناویان هاتووەتەوە.

لەمیانی بەدواداچوونەکەیان لەگەڵ ستافی بەشی تۆماری پەیمانگە کۆبوونەوەو بە دۆسییەی فێرخوازاندا چوونەوە.

 دواتر بەڕێوەبەری تۆمار سوپاسی ستافی وەزارەتی کرد و ئەرک و ماندوبوونی بەرز نرخاندن.

بینراو : 814