٢٠٢٥-٢٠٢٦
ڕێکەوت : 17 - Oct - 2023
ئامانجی
پەیمانگەی تەکنیکیی کوردستان (KTI) بریتییە
لە پێگەیاندن و پڕچەککردن بە زانست و
لێهاتوویی، و بەهێزکردنی نەوەیەکی نوێ لە پسپۆڕانی تەکنیکی، تاوەکو بتوانن خۆیان
لەگەڵ گۆڕانکارییە خێراکانی بازاڕی کاردا لە کوردستان، عێراق و سەرتاسەری جیهاندا
بگونجێنن. ئەم ئەرکەش لە ڕێگەی چوار بنەمای سەرەکییەوە جێبەجێ دەکات:
·
پەروەردە
و فێرکردن بە پێوەرە نێودەوڵەتییەکان: داڕشتنی بەرنامەکانی دیپلۆم لەسەر بنەمای
پرۆسەی بۆلۆنیا، بە جۆرێک بڕوانامەکان باوەڕپێکراو و لە ئاستی نێودەوڵەتیدا کاری
پێ بکرێت، هەروەها پڕۆسەی وانەوتنەوەش بە زمانی ئینگلیزییە.
·
ڕاهێنانی
پراکتیکی بۆ ئامادەکردن بەرەو بازاڕی کار: گرێدانی زانستی ناو پۆل بە پێداویستییەکانی
ژینگەی کار لە ڕێگەی وۆرکشۆپی پراکتیکی، تاقیگەی پێشکەوتوو، نەخۆشخانەی فێرکاری و
مەشقی مەیدانیی ڕێکخراو؛ لەگەڵ پێدانی بڕوانامەی دانپێدانراوی جیهانی لە ڕێگەی
ئەکادیمیای تەکنەلۆژیای زانیاری و پەیوەندییەکانی هواوی (Huawei ICT Academy).
·
توێژینەوە،
هاوبەشی و هاوکاریی نێودەوڵەتی:
بنیاتنانی
پەیوەندی لەگەڵ زانکۆکان، دامەزراوەکانی بەخشینی بڕوانامە، و کەرتی پیشەسازی لە
عێراق و دەرەوەی وڵات (بە بەریتانیا و ئەوروپاشەوە) بە مەبەستی بەرزکردنەوەی
کوالیتیی خوێندن، ئەنجامدانی توێژینەوەی هاوبەش و پتەوکردنی کاری ئەکادیمی.
·
پێگەیاندنی
هەمەلایەنەی تاک:
گرنگیدان
بە بەهرە تەکنیکییەکان هاوتەریب لەگەڵ بەهێزکردنی توانای سەرکردایەتی، بنەما
ئەخلاقییەکان، بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە و باوەڕبەخۆبوون.

2030 © پارێزراوە لە لایەن KTI
Visitor : 2384507