Image

پانێڵی "هۆشیاری، لە دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان" بەڕێوەچوو

ڕێکەوت : 17 - Feb - 2025

بە چاودێری ڕاگرایەتی بەشی سڕکردن لە هۆڵی کۆنفرانسی شێخ فاخر شێخ طیب،لە ڕۆژی دوو شەممە، ڕێکەوتی ١٧/٢/٢٠٢٥ کاتژمێر: ١٠:٠٠، پانێڵی "هۆشیاری، لە دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان"ی بەڕێوەبرد بە بەشداری:

پ.د. كەریم شەریف قەرەچەتانی          پانێڵست

 پسپۆری بواری كۆمەڵناسی و دەروونناسی

د. صدیق حمەعزیز صالح               پانێڵست

  مامۆستا لە کۆلێژی پزیشکی زانکۆی سلێمانی

م. ڕۆشن سەردار محمد               پانێڵست

مامۆستا لە زانکۆی کەرکوک

ماستەر لە یاسای گشتی/ یاسای تاوانکاری                      

م. دیەن هۆگر تۆفیق                    ب. پانێڵ

مامۆستا لە بەشی سڕکردن KTI

لە پانێڵەکەدا باسی چەندین حاڵەت لەم بابەتە باسکراو ڕێگە چارەکان خرانەڕوو، بۆ ئەوەی ئەم بابەتە لە حاڵەتەوە نەبێتە دیاردە، دواتریش پ.ی.د. ڕێبوار ملا نبی ڕاگری پەیمانگە سوپاس و پێزانینی ڕاگرایەتی بەخشییە بەشداربووانی پانێڵەکە و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواستن.

بینراو : 793