تاقیکردنەوەی تیۆری میدتێرمی سێمستەری یەک دەستیپێکرد
ڕێکەوت : 28 - Jan - 2025
وەرزی دووەمی بەرنامەی زانین زۆن دەستپێدەکات
دەزگای میدیایی كوردسات و پەیمانگەی تەكنیكی كوردستان دووەمین وەرزی بەرنامەی (زانین زۆن) کە بەرنامەیەکی ئەکادیمی و تەرفیهییە بۆ فێرخوازانی زانکۆ و پەیمانگە حكومی و تایبەتەكانی سنووری پارێزگاکانی ( هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە ) و ئیدارە سەربەخۆکانی ( گەرمیان و راپەرین و سۆران) ساز دەکەن، بۆ وەرزی دووەمی بەرنامەکە ٢٧ ناوەندی ئەکادیمی تێدا بەشدار دەبن و بەرنامەكە لەلایەن لیژنەیەكی تایبەتەوە ئامادەكاری بۆ دەكرێت و لەمانگی پیرۆزی رەمەزاندا لە كەناڵی كوردسات پەخشدەكرێت..
رۆژی ٢٢ی ١ی ٢٠٢٥ لەزانکۆی کوردستانی هەولێر لەلایەن تیمێکی تایبەتەوە راهێنان بەسەرپەرشتیاران و کێبرکێکارانی بەشداربووی زانکۆ وپەیمانگەکانی سنووری پارێزگای هەولێر ئەنجامدراو ئەمرۆیش ٢٧ی ١ی لەپەیمانگەی تەکنیکی کوردستان راهێنان بە بەشداربووانی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە ئەنجامدرا..
2023 © پارێزراوە لە لایەن KTI
Visitor : 817528