Image

هەشتەمین خولی دەرچووانی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان بەڕێوەچوو

ڕێکەوت : 02 - Dec - 2024

بە شانازییەوە دەرچووی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستانم

مەراسیمی هەشتەمین خولی دەرچووانی پەیمانگە تەکنیکی کوردستان بە ئامادەبوونی پ.د. سۆران ابوبکر سەرۆکی دەستەی ئەمیندارانی پەیمانگە، پ.ی.د. ڕێبوار ملا نبی ڕاگری پەیمانگە، حەمەی حمەسعید وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، شێخ فاخر شێخ طیب بەڕێوەبەری جێبەجێکاری گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان، م. هاوژین حسن بەڕێوەبەری ڕێپێدراوی کۆمپانیای مایا بۆ پەروەردە و فێرکردن، کەسایەتی دیاری کوردستان محەمەدی حاجی مەحمود، ژمارەیەک لە سەرۆک و ڕاگری زانکۆ و پەیمانگەکان و  ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایان و پسپۆڕان لە زانکۆ و پەیمانگەکانی کوردستان، لە ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی (٣٠/١١/٢٠٢٤) لە کاتژمێر (٠٢:٠٠)  لە تەلاری هونەر لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو، کە تێیدا زیاد لە (٩٠٠) فێرخواز لە بەشەکانی پەیمانگە بوونە خاوەنی بڕوانامەی دبلۆمی تەکنیکی.

پ.ی.د. ڕێبوار ملا نبی لە وتارێکیدا بۆ دەرچووان پیرۆزبایی ئەم سەرکەوتنەی لە خۆیان و کەس و کاریان کرد و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواستن و، پشتیوانی بۆ ئەو هەزاران گەنجە دەربڕی کە ئەمڕۆ بە بڕوا و بڕوانامەکانیان دەتوانن خزمەتی ئەم نیشتیمانە بکەن وتیشی ئومێدی زۆرمان بە توانا و وزەکانی ئێوەیە و دەبێت لە داهاتوودا جێی ئێمە بگرنەوە.

دواتر مەراسیمەکە بە کۆمەڵێک چالاکی فێرخوازان و خستنەڕووی تواناکانیان بەردەوامبوو، پاشان خەڵاتی پەیمانگە و خەڵاتی تایبەتی بەڕێز شێخ فاخر شێخ طیب بەڕێوەبەری جێبەجێکاری گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان بەسەر یەکەم و دووەم و سێیەمەکاندا دابەشکرا.

لە کۆتایی مەراسیمەکەشدا ڕاگرایەتی KTI سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ دەزگای میدیایی کوردسات بۆ سپۆنسەری میدیایی دوپاتکردەوە هیوای سەرکەوتن و بەرەوپێشچوونی زیاتر بۆ خواستن.

بینراو : 55