
مامۆستایەکی پەیمانگە لە زانکۆی شیفێڵد وەک قسەکەر لە کۆنفڕانسی دیداری گەنجانی توێژەر بەشداربوو
ڕێکەوت : 11 - Nov - 2024
وەک ئامادەسازییەک بۆ چوارەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی پەروەردە و فێرکردن ICET 2024 ، یونایتد ساینس بە هاوبەشی لەگەڵ زانکۆی سلێمانی، سیمپۆزیۆمی پەروەردەیی Pre- ICET 2024 (پۆلی جیهانی: لە ئامێزگرتنی داهێنان و ئاڵنگارییەکان) لە رۆژی دووشەممە، ڕێکەوتی ١١/١١/٢٠٢٤، بەڕێوەچوو کە تێیدا دوو پانێڵ پێشکەشکران، پانێڵی یەکەم بە ناونیشانی "زیرەکی دەستکرد و ئاوێتەکردنی تەکنەلۆژیا لە پڕۆسەی پەروەردە"، پانێڵی دووەم بە ناونیشانی "سەرکردایەتی پەروەردەیی و رۆڵی پێگەیاندنی پیشەیی مامۆستا"
2023 © پارێزراوە لە لایەن KTI
Visitor : 1271067