Image

بەڕێوەچوونی یەکەمین مەراسیمی ڕێزلێنان لە دەرچووە خاوەنکارە لێهاتووەکان

ڕێکەوت : 30 - Oct - 2024

پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان لە هۆڵی کۆنفرانسی شێخ فاخر شێخ طیب  لە ڕۆژ سێ شەممە، ڕێکەوتی ٢٩/١٠/٢٠٢٤ لە کاتژمێر: ١٠:٠٠، لە یەکەمین مەراسیمی ڕێزلێنان لە دەرچووە خاوەنکارە سەرکەوتووەکان، هەستا بە ئەنجامدانی چەند چالاکییەک، لەوانە سازدانی پانێڵێک بە ناونیشانی " لە نێوان هەزاران هەڵگری بڕوانامەی دبلوم، چۆن بڕوانامەکەت دەرفەتی کاری زیاتر دەبێت؟" بە بەشدار

- ئەڤین محمد قادر   پانێلیست

                 بەرێوبەری گشتی کلیک عێراق

-  د. جوتیار ژاژڵەیی    پانێلیست

                مامۆستا لە زانکۆی سلێمانی/ وەرگێڕ

-  د. ڕێباز مەلا نبی  بەڕێوبەری پانێڵ

                 بەڕێوەبەری کواڵیتی لە KTI

لە مەراسیمەکەدا چەند دەرچوویەکی کارساز وتەیەکیان پێشکەشکرد و تواناو لێهاتووییەکانی خۆیان بۆ مامۆستایان وفێرخوازان خستەڕوو، دواتر لە لایەن پ.ی.د. ڕێبوار ملا نبی ڕاگری پەیمانگە خەڵات و قەڵغانی ڕێزلێنانیان پێشکەشکرا. هەروەها لە کۆتایی مەراسیمەکەشدا هەریەک لە بەڕێزان سەرپەرشتیاران و بەڕێز تەها جلیل-زەنگین بابەتێکی تایبەتیان پێشکەش بە ئامادەبوووان کرد. 

بینراو : 282