Image

پیرۆزبێت ڕۆژی جیهانی مامۆستایان

ڕێکەوت : 05 - Oct - 2024

لە KTI هەموو پشتیوانییەکمان بۆ مامۆستایان لە پێناو پێگەیاندنی ڕۆڵەکانی ئەم وڵاتەدا دوبارە دەکەینەوە

ڕۆژی پێنجی ئۆکتۆبەر وەکو رۆژی جیهانی مامۆستایان ڕۆژێکی مێژوویی و گرنگە، دروشمی ئەمساڵی ڕێکخراوی یونسکۆ بۆ ڕۆژی جیهانی مامۆستایان بریتییە لە "گرنگیدان بە دەنگی مامۆستایان: بەرەو گرێبەستێکی کۆمەڵایەتی نوێ بۆ پەروەردە". بەم بۆنەیەوە بەناوی ڕاگرایەتی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان، جوانترین چەپکە گوڵی پیرۆزبایی ئاڕاستەی مامۆستایانمان لە پەیمانگە و سەرجەم مامۆستایان لە کوردستان و جیهان دەکەین، مامۆستایان بە گشتی گەورەتـرین سەرمایەی پەروەردەیی و زانستیین و لەهەموو بوارەکانی ژیاندا پشتیان پێدەبەسترێت، ئێمەش لە KTI هەموو پشتیوانییەکمان بۆ مامۆستایان لە پێناو پێگەیاندنی ڕۆڵەکانی ئەم وڵاتەدا دوبارە دەکەینەوە، دوبارە پیرۆزبێت.

پ.ی.د. ڕێبوار ملا نبی

ڕاگری پەیمانگە

بینراو : 895