Image

نامەی لێکتێگەیشتنی نێوان پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان و کۆلێژی زانستە ژینگەییەکانی زانکۆی سلێمانی واژۆ کرا

ڕێکەوت : 01 - Oct - 2024

ڕۆژی 26ی ئەیلولی 2024 بە ئامادەبوونی پ.ی.د. ڕێبوار ملا نبی ڕاگڕی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان، پ.ی.د.عماد عمر حەمە علی راگری کۆلێژی زانستە ژینگەییەکانی زانکۆی سلێمانی و بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە مامۆستایانی هەردوولا نامەی لێکتێگەیشتن وازۆکرا، لای خۆیەوە م. هەنار ئازاد لە KTI وەکو ڕێکخەر ئاماژەی بە گرنگی ئەم نامەیە کرد، وتی "ئامانج لەم واژۆکردنە بۆ لێکنزیکبوونەوەی زیاتری هەردوولا و ئەنجامدانی کاری هاوبەش و چالاکی ژینگەییە، چونکە لە ئێستادا بەهۆی پێشکەوتنە تەکنەلۆجییەکانەوە ژینگەکەمان بەرەو پیسبوونی زۆر دەجێت، ئێمەش وەکو KTI  و زانکۆی سلێمانی دەمانەوێت هاوکارێکی باشبین و خۆمان بە بەرپرسیار لە بەرامبەر پاراستنی ژینگەکەماندا دەزانین.




بینراو : 747