Image

یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان و ئەمەریکان کۆڕنەر واژۆ کرا

ڕێکەوت : 22 - Sep - 2024

ڕۆژی 19ی ئەیلولی 2024 بە ئامادەبوونی د. ڕێبوار ملا نبی ڕاگڕی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان و ژمارەیەک لە مامۆستایانی پەیمانگە و، ئەندازیار هاوبیر حەمەعەلی عبدالله بەڕێوەبەری ئەمەریکان کۆرنەر لە سلێمانی ستافی گۆشەی ئەمەریکی، یاداشتی لێکتێگەیشتن واژۆ کرا، ئەم یاداشتە کار دەکات بۆ ئەنجامدانی کار و چالاکی هاوبەش، ئەم هاوبەشییە ئامانجی پتەوکردنی ئاڵوگۆڕی پەروەردەیی و کولتوورییە، کە خۆی بەبینێتەوە لە ئەنجامدانی سیمینار، وۆرکشۆپ و پانێڵ لە نێوان هەردوو دامەزراوەکەدا و خزمەتکردنی زیاتری گەنجان و بەرەوپێشبردنی گەنج و فێرخوازان خۆی دەبینێتەوە.

بینراو : 533