Image

ڕاگرایەتی پەیمانگە خولێکی ڕاهێنانی تایبەت بە مامۆستایان کردەوە

ڕێکەوت : 04 - Sep - 2024

لە چوارچێوەی پەرەپێدانی توانا زانستییەکانی مامۆستایان، بەڕێوەبەرێتی دڵنیایی جۆری خولێکی ئەکادیمی بە سەرپەرشتی بەڕێز د. هۆزان لطیف مامۆستا لە بەشی ئەندازیاری دیکۆری ناوەوە بە ناونیشانی " Assessment, Marking, Feedback, and Rubric Design" بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە ڕۆژانی 3-5 / 9 / 2024 لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی پەیمانگە کردەوە، کە تێیدا چەندین مامۆستای پسپۆڕ لەسەر ئاستی زانکۆکانی کوردستان تێدا وانە دەڵێنەوە.

د. هۆزان لطیف رٷف، مامۆستا لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان و پێشکەشکردنی وۆرکشۆپێک بە ناونیشانی    Navigating Feedback in" Higher Education"     

پ.ی.د. نیان کامل غفور مامۆستا لە زانکۆی هەڵەبجە و پێشکەشکردنی وۆرکشۆپێک بە ناونیشانی "Marking and Rubric Design"

د. کاروان مصطفی سعید مامۆستا لە زانکۆی کۆیە و پێشکەشکردنی وۆرکشۆپێک بە ناونیشانی "Measurement, Assessment, and Evaluation"

بینراو : 624