Image

فێرخوازێکی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان بەشداری لە پرۆگرامێکی جیهانی کرد

ڕێکەوت : 13 - Aug - 2024

 فێرخوازی بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری (ئەلەند عبدالمجید فرج) توانی بەشداری پرۆگرامی (Seeds for the Future)  بکات کە پرۆگرامێکە لە لایەن کۆمپانیای هواوی سەرپەرشتی دەکرێت، بۆ ئەمساڵ پرۆگرامەکە لە وڵاتی ئوزبەکستان بەڕێوەچوو، ئەم پرۆگرامە ساڵانە چەندین فێرخوازی بەتوانا لە سەرجەم وڵاتان و ناوەندە جیاوازاکان هەڵدەبژێرن و بۆ ماوەیەک وەک مەشق گەشتیان پێدەکەن، هەروەها لەو ماوەیەدا بەشداری چەندین خولی ڕاهێنان دەکەن.

بە ناوی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستانەوە پیرۆزبایی لە فێرخواز (ئەلەند عبدالمجید فرج) و ستافی بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری دەکەین و هیوادارین ساڵانی داهاتوو فێرخوازانی تری پەیمانگە بتوانن بەشداری ئەم پرۆگرامە بەسوودە بکەن. 

جێی ئاماژەیە سەرجەم چالاکییەکان بە چاودێری د. ڕێبوار ملا نبی ڕاگری پەیمانگە و م. ڕامیار عبدالرحمن بەڕێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی کار کە بەڕێزیان هاوکات لێپرسراوی ئەکادمیای هواویین بەڕێوەدەچێت.

بینراو : 748