لە ڤێستیڤاڵێکدا یادی 240 ساڵەی بونیادنانی شاری سلێـمانی بەرز ڕاگیرا
ڕێکەوت : 21 - Jul - 2024
ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ١٨/٧/٢٠٢٤، بە ئامادەبوونی پ.ی.د. ڕێبوار ملا نبی ڕاگری
پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان، م. گەشە عبدلله سەرۆک بەشی دەرمانسازی، م. هاشم امین
بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکان و م. ساڤە عثمان لە بەشی دەرمانسازی، پێشوازی
لە بەڕێز د. فرمێسک صابر بەڕێوەبەری کلینکی کواڵیتی فارما کرد. لە دیدارێکی
دۆستانە و زانستییانەدا ڕەوشی خوێندن و ئاڵنگارییەکانی بەردەم پرۆسەی خوێندن
تاوتوێکران، لەم سەردانەدا هەردوولا تەئکیدیان لە کاری هاوبەش و پێکەوەیی زیاتر
کردەوە بۆ بەرەوپێشبردنی ئاستی زانستی فێرخوازان و مامۆستایان و ئەنجامدانی پانێڵی
هاوبەش و کاری پێکەوەیی و کردنەوەی خول، هەر لەم دیدارەدا یاداشتی لێکتێگەیشتن
لەنێوان هەردوولادا واژۆ کراو بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا کاری هاوبەش
دەستپێبکرێت. دواتریش ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان سوپاسی بەڕێوەبەر و ستافی
کلینکی کواڵیتی فارمای کرد بۆ ئەم دەستپێشخەرییە.
2023 © پارێزراوە لە لایەن KTI
Visitor : 709639