لە ڤێستیڤاڵێکدا یادی 240 ساڵەی بونیادنانی شاری سلێـمانی بەرز ڕاگیرا
ڕێکەوت : 18 - Jul - 2024
خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە سەرپەرشتیاران و ڕێکخەرانی
فیستیڤاڵی مایا
دوای ئەوەی لە ناوەندی فێرکاری شێخ فاخر شێخ طیب دووەمین فیستیڤاڵی زانستی ساڵانەی مایا لە ژێر دروشمی "بە داهێنان و نوێگەری، خەیاڵەکان دەکەینە ڕاستی" بەڕێوەچوو، ئەمڕۆ لە مەراسیمێکدا لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشرایە سەرجەم لیژنەکان و ڕێکخەر و سەرپەرشتیارانی فستیڤاڵەکە، لە وتەیەکیدا پ.ی.د. ڕێبوار ملا نبی سەرپەرشتیاری دووەمین ڤستیڤاڵی مایا، بەناوی بەڕێز م. هاوژین حەسەن بەڕێوەبەری کۆمپانیای مایا سوپاس و پێزانینی پێشکەش بە سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران کرد و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواستن، هرەرها ئاماژەی بەوەکرد کە لە داهاتوودا بە پشتیوانی خودا و ئێوە کاری زیاتر و باشتر ئەنجام دەدەین و بازنەی کاری مایا فراوانتر دەکەین.
2023 © پارێزراوە لە لایەن KTI
Visitor : 704464