Image

ڕاگری پەیمانگە سەردانی سەرۆکی دەستەی کوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی کرد

ڕێکەوت : 01 - Jul - 2024

ڕۆژی دوو شەممە ڕێکەوتی 1/7/2024 ڕاگرایەتی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان بەیاوەری ژمارەیەک لە مامۆستایان بە سەرۆکایەتی پ.ی.د. ڕێبوار ملا نبی ڕاگری پەیمانگە، د. لوقمان ڕەئوف بەڕێوەبەری تۆمار، د. هۆزان لطیف سەرۆکی لیژنەی ڕانکین، م. هەڵگورد ناظم سەرۆک بەشی سڕکردن و م. هاشم امین بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی پەیمانگە، سەردانی دەستەی کوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستیان کرد و لەلایەن بەڕێز (پڕۆفیسۆر د. شوان کەمال ڕەشید) سەرۆکی نوێی دەستەی کوردستانی پێشوازیی کران.

لە دیدارێکدا بەبۆنەی دەستبەکاربوونی بەڕێزیان وەک سەرۆکی دەستەی کوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی پیرۆزبایی گەرمیان ئاڕاستەی بەڕێز (پ.د. شوان کەمال ڕەشید) کرد و هیوای سەرکەوتنی زیاتریان بۆ خواست.

لە سەردانەکەدا باس کاری هاوبەش و دروستکردنی لیژنەیەک بۆ سەردانی کردنی هەردوولا، بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی و کاری ئەکادیمی لەبواری دیراساتە هەنووکەییەکان کران.

بینراو : 829