لە ڤێستیڤاڵێکدا یادی 240 ساڵەی بونیادنانی شاری سلێـمانی بەرز ڕاگیرا
ڕێکەوت : 29 - Jun - 2024
ڕاگرایەتی پەیمانگە بە هۆی کۆتایی هاتنی تاقیکردنەوە تیۆرییەکانی سەرجەم بەشەکانەوە، پیرۆزبایی لە سەرجەم فێرخوازانی دەکات بەبۆنەی کۆتایی هاتنی ساڵی خوێندنی 2023-2024، هیوای سەرکەوتن و نمرەی باش بۆ سەرجەم فێرخوازان دەخوازێت و هیوارین بە هەمان شێوە لە تاقیکردنەوە پراکتیکییەکانیشدا کە لە سبەینێوە دەستپێدەکات نمرەی تەواو بەدەستبهێنن.
هەر بەم بۆنەیەوە پ.ی.د. ڕێبوار ملا نبی ڕاگری پەیمانگە لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ ژمارەیەک لە فێرخوازانی سەرجەم بەشەکان لە هۆڵی کۆنفرانسی شێخ فاخر شێخ طیب، سوپاس و پێزانینی ڕاگرایەتی پەیمانگەی پێشکەش بە سەرجەم فێرخوازان کرد و ئاماژەی بەوەکرد کە پێویستە ئێمە و ئێوە شانازی بە KTI بکەین، چونکە تاکە پەیمانگەیە لەسەر ئاستی عیراق لە وێبۆمێتریک لیست کراوە و هاوکات تاکە پەیمانگەشە کە خاوەنی بڕوانامەی ISO بۆ کۆی دامەزراوەکە، بۆیە ئەمە دوو دەستکەوتی زانستییە و بە پشتیوانی خوداش لە داهاتوویەکی نزیکدا سەرکەوتنی زیاترتان پێڕادەگەیەنین، وتیشی دەستکەوتێکی دیکەی پەیمانگە بۆ ئێوەی خۆشەویست ئەوەیە کە پەیمانگە لە ڕێی سەنتەری پەرەپێدانی کار لە دوای دەرچوونیش لەگەڵتان بەردەوام دەبێت و، هەلی کارتان بۆ دەڕەخسێنێت و لە دواین و نوێترین گۆڕانکاری لە ڕێی ئیمەلەکانتانەوە ئاگاردارتان دەکاتەوە.
هەر لە مەراسیمەکەدا لە لایەن سەرۆک بەشەکانەوە بڕوانامەی سوپاس و پێزانین بەخشرایە ئەو فێرخوانەی کە لە سەرجەم چالاکی بەشەکانیان بەشداربوون و ڕۆڵی گرنگیان لە چالاکییەکاندا هەبووە، هەرچەندە سەرۆک بەشەکان ئەوەیان پشتڕاستکردەوە کە زۆرینەی فێرخوازەکانمان لە چالاکییەکان بەشداربوون، بەڵام تەنها ئەوانە دەستنیشان کراون کە لە زۆرترین چالاکیدا بەشداربوون.
2023 © پارێزراوە لە لایەن KTI
Visitor : 709231