Image

پەیمانگە خولێکی ڕاهێنانی بۆ بەشە پزیشکییەکان کردەوە

ڕێکەوت : 28 - May - 2024

 لە پیناو پەرەپێدانی توانا و لێهاتوویی فێرخوازان، سەنتەری پەرەپێدانی کاری CDC لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان، بۆ ماوەی دوو مانگ خولێکی ڕاهێنانی بۆ بەشەکانی (دەرمانسازی، پەرستاری و شیکاری نەخۆشییەکان) بۆ شارەزابوون لە بوارەکانی (تەکنیکەکانی دەرزی لێدان، چۆنێتی دانانی کانولا، زانینی دەرمانە باوەکان و فریاگوزاری پێشکەوتوو)کردەوە، سەرجەم خولەکان لە لایەن م. عبدللە عزیز لە بەشی شیکاری نەخۆشییەکان سەرپەرشتی کران و جەندین مامۆستا و ڕاهێنەر لە خولەکەدا بەشداربوون، دوای کۆتایی هاتنی خولەکەش ڕۆژی دوو شەممە ڕێکەوتی 27/5/2024 بڕوانامەی بەشداریکردن بەخشرایە سەرجەم فێرخوازان، لە وتەیەکیدا م. عبدللە هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ فێرخوازان خواست.

بینراو : 835