Image

فێرخوازێکی بەشی شیکاری نەخۆشییەکان لە یاری شەترەنجدا پلەی یەکەمی بەدەستهێنا

ڕێکەوت : 28 - May - 2024

بەشی چالاکییە وەرزشییەکانی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان بە سەرپەرشتی (هاوبەش هۆشیار) بەردەوامە لە کارو چالاکییە ناوخۆییە وەرزشییەکان، لە خولی شەترەنجی پەیمانگە و لە قۆناغی کۆتایی خولەکەدا چوار بەشدار بوو ڕووبەڕوی یەکتر بوونەوە، دوای کێبڕکێیەکی زۆر لە یارییەکاندا (بەمۆ حمید) لە بەشی شیکاری نەخۆشییەکان پلەی یەکەم و، (علی احمد) لە بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری پلەی دووەم و (شوان ئاکۆ) لە بەشی دەرمانسازی پلەی سێیەمی بەدەستهێنا، لە مەراسیمێکدا لە هۆڵی شێخ فاخر شێخ طیب بە ئامادەبوونی پ.ی.د. ڕێبوار ملا نبی ڕاگری پەیمانگە و ژمارەیەک لە مامۆستایان خەڵات بەسەر براوەکاندا دابەشکرا.

بینراو : 887