Image

بە سەرپەرشتی ڕاگری پەیمانگە تاقیکردنەوەکانی کۆتایی سێمستەری چوارەم دەستیپێکرد

ڕێکەوت : 27 - May - 2024

ڕۆژی دوو شەممە ڕێکەوتی (٢٧/٥/٢٠٢٤) لە کاتژمێر (٠٩:٠٠)ی سەرلەبەیانی، بەچاودێری (پ.ی.د. ڕێبوار ملا نبی) ڕاگری پەیمانگە، بە بەشداری فێرخوازانی بەشە جیاجیاکانی پەیمانگە، تاقیکردنەوەکانی کۆتایی سێمستەری چوارەم دەستیپێکرد، لەمیانی بەسەرکردنەوەی سەرۆکی لیژنەی تاقیکردنەوەکان بۆ مامۆستایانی چاودێر لە هۆڵەکانی تاقیکردنەوە، داوای لێکردن، کە پێویستە فێرخوازان سەرجەم ڕێنمایی تاقیکردنەوەکان جێبەجیبکەن و فێرخوازن لەکاتی دیاریکراوی خۆیاندا ئامادەبن، هەروەها هیوای سەرکەوتن و بەدەستهێنانی نمرەی بەرزی بۆ سەرجەم فێرخوازان خواست.  

بینراو : 1157