Image

بە چاودێری ڕاگری پەیمانگە تاقیکردنەوەکانی میدتێرمی سێمستەری دووەم دەستیپێکرد

ڕێکەوت : 13 - May - 2024

 ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی (١٢/٥/٢٠٢٤) لە کاتژمێر (٠٩:٠٠)ی سەرلەبەیانی، بەچاودێری (پ.ی.د. ڕێبوار ملا نبی) ڕاگری پەیمانگە، بە بەشداری فێرخوازانی یانزە بەشی زانستی پەیمانگە، تاقیکردنەوەکانی کۆتایی سێمستەری دووەم دەستیپێکرد، لەمیانی بەسەرکردنەوەی سەرۆکی لیژنەی تاقیکردنەوەکان بۆ مامۆستایانی چاودێر لە هۆڵەکانی تاقیکردنەوە، داوای لێکردن کە پێویستە فێرخوازان سەرجەم ڕێنمایی تاقیکردنەوەکان جێبەجیبکەن و فێرخوازان لەکاتی دیاریکراوی خۆیاندا ئامادەبن، هەروەها هیوای سەرکەوتن و بەدەستهێنانی نمرەی بەرزی بۆ سەرجەم فێرخوازان خواست.

بینراو : 927