Image

پەیامی ڕاگرایەتی KTI بە بۆنەی یادی (36) ساڵەی ئەنفال و جینۆسایدی كوردستان

ڕێکەوت : 14 - Apr - 2024

یادی (36) ساڵەی ئەنفال و جینۆسایدی كوردستان بەرز ڕادەگرین

کارەساتی ئەنفال (al-Anfal Campaign)، ئێستا بە جینۆسایدی کوردان ناسراوەو، تەنها لە یادی نەتەوەیەکدا نییە، بەڵکو هەموو دنیا ئەو ڕاستییە دەزانن کە جینۆسایدی کوردستان بە چەندین قۆناغ ئەنجامدراوە، کە زیاتر لە لە (182000) کەس لە گەنج و پیر و منداڵ زیندە بە چاڵکران. ئەمڕۆ کە (36) ساڵ بەسەر کارەساتی ئەنفالدا تێدەپەڕێت و رۆژی (14 نیسانی 1988) بەهۆی ئەوەی شاڵاوی ئەنفال گەیشتە ئاستێكی ترسناك و زۆربەی هەرە زۆری ناوچەكانی كوردستانی گرتەوە، بە رۆژی ئەنفال ناونراوە و هەموو ساڵێك لەو رۆژەدا بەڕێوڕەسمی جیاجیا ئەو یادە دەكرێتەوە. جێی خۆیەتی هەمووان لەم یادە پیرۆزەدا سەری ڕێز و نەوازش بۆ سەرجەم قوربانیانی ئەم جینۆسایدە و کەس و کاری پاشماوەی ئەنفال دانەوێنین، ئومێد دەکەین ئەم یادە ببێتە هەوێنی یەکڕیزی گەلی کورد و کۆتایی هاتنی هەموو ئەو قەیرانە ئابوری و سیاسیانەی بەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی گرتووە.

ڕاگرایەتی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان

بینراو : 1252