هەلی کار لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان
ڕێکەوت : 28 - Mar - 2024
دوای
بەڕێوەچوونی یارییەکانی قۆناغی یەکەم کە لە نێوان (١٨) ناوەندنی ئەکادیمی
بەڕێوەچوو، (١٢)
تیم کە پێکهاتوون لە یەکەم و دووەمی کۆمەڵەکان لە قۆناغی یەکەم، سەرکەوتن بۆ قۆناغی
دووەم و دواتر بە ئامادەبوونی سەرجەم ڕێکخەران و سەرپەرشتیاری زانکۆ و پەیمانگەکان،
تیروپشکی یارییەکانی قۆناغی دوووم ئەنجامدرا ئەم ناوەندانەی
خوارەوە بەریەککەوتن و دەتوانن شەوان لە کاتژمێر (٠٩:٠٠) لە شاشەی کوردساتەوە بیبینن:
ئەو ناوەندانەی بەریەککەوتوون:
زانکۆی
چەرموو X زانکۆی
جیهان، سلێمانی
زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی X پەیمانگەیی تەکنیکی و پیشەی ئەزمەڕ
پەیمانگەی ناشناڵ بۆ تەکنەلۆجیا X زانکۆی گەرمیان
زانکۆی
نێودەوڵەتی قەیوان X زانکۆی
نێودەوڵەتی تیشک، سلێمانی
زانکۆی
ڕاپەڕین X زانکۆی
سلێمانی
زانکۆی
هەڵەبجە X پەیمانگەی
تەکنیکی کوردستان
زانین
زۆن بەرنامەیەکی هاوبەشە لە نێوان دەزگای میدیایی كوردسات و پەیمانگەی تەكنیكی
كوردستان کە بۆ خوێندكارانی زانكۆ و
پەیمانگە حكومی و تایبەتەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی ڕێکخراوە، بەرنامەكە
لەلایەن لیژنەیەكی تایبەتەوە ئامادەكاری تەواوی بۆ کراوە لە و لەمانگی پیرۆزی
ڕەمەزاندا لە كەناڵی كوردسات پەخشدەكرێت.
بەرنامەی
زانین زۆن وەرزی دووەمی بەرنامەی بەهرەمەندانە کە لە ساڵی ڕابردوو لە پەیمانگەی
تەکنیکی کوردستان لە نێوان دە بەشی زانستی بەڕێوەچوو، بەشی دیجیتاڵ میدیا پلەی
یەکەمی بەدەستهێنا.
2023 © پارێزراوە لە لایەن KTI
Visitor : 732234