Image

تاقیکردنەوەی تیۆری میدتێرمی سێمستەری چوار دەستیپێکرد

ڕێکەوت : 24 - Mar - 2024

ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی (24/3/2024) لە کاتژمێر (09:00)ی سەرلەبەیانی، بەچاودێری (پ.ی.د. ڕێبوار ملا نبی) ڕاگری پەیمانگە، بە بەشداری سەرجەم فێرخوازانی بەشە جیاجیاکانی پەیمانگە، تاقیکردنەوەی تیۆری میدتێرمی سێمستەری چوار و تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی سێمستەری یەک دەستیپێکرد، لەمیانی بەسەرکردنەوەی هۆڵەکانی تاقیکردنەوە، ڕاگری پەیمانگە و سەرۆکی لیژنەی تاقیکردنەوەکان، داوایان لە مامۆستایان کرد کە پێویستە فێرخوازان  سەرجەم ڕێنمایی تاقیکردنەوەکان بە باشی جێبەجیبکەن و هیوای سەرکەوتن و بەدەستهێنانی نمرەی بەرزیان بۆ سەرجەم فێرخوازان خواست.

بینراو : 1638