هەلی کار لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان
ڕێکەوت : 09 - Mar - 2024
لە چوارچێوەی پەرەپێدانی توانا زانستییەکانی مامۆستایان،
فەرمانبەران و فێرخوازان، بە بۆنەی (٨)ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنانەوە، بەشی دیجیتاڵ
میدیا پانێڵی "دەنگی ژنانی کورد لەنێوان دەرفەت و ئاڵنگاریدا" لە هۆڵی کۆنفرانسی شێخ فاخر شێخ
طیب بە بەشداری ئەم بەڕێزانەی خوارەوە سازکرد:
-
پ. د. چۆمان هەردی پانێڵست
بەڕێوەبەری سەنتەری
جێندەر و گەشەپێدان لە زانکۆی ئەمریکی - سلێمانی
-
م. هەژان خالد پانێڵست
مامۆستا لە
پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان
-
م. ڕێزان نورالدین پانێڵست
مامۆستا لە
پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان
-
تەڤگەر شێرکۆ بەڕێوەبەری پانێڵ
ڕاگەیاندکار
پانێڵەکە چەند تەوەرێکی لەخۆ گرتبوو، لەوانە بابەتی ھەڵوەشاندنەوی ئارگیومێنتەکانی دژ بە مافی ژنان و چالاکوانان، ئاڵنگارییەکانی بەردەم ژنانی ڕۆژنامەنووس لە دامەزراوەکانی ڕاگەیاندندا، دوا تەوەر ئەدەبیات و ڕەنگدانەوەی ئازارەکانی ژن بوو. دوای گفتوگۆیەکی چڕی تەوەرەکان پانێڵەکە بە پێشکەشکردنی قەڵغانی ڕێزلێنان لە لایەن پ.ی.د. ڕێبوار ملا نبی ڕاگری پەیمانگە بە بەشداربووانی پانێڵەکە کۆتایی هات.
2023 © پارێزراوە لە لایەن KTI
Visitor : 732229