Image

ڕۆژی پێکەوە ژیانی نەتەوەیی لە عێراقدا بەرز ڕاگیرا

ڕێکەوت : 06 - Mar - 2024

بە بۆنەی ڕۆژی نەتەوەیی پێکەوە ژیانی نەتەوە جیاوازەکانی عێراقەوە ڕێکخراوی ئینتەرسۆز هەستان بە ئەنجامدامی چەند چالاکییەک لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان و خستنەڕووی ئەو چالاکییانەی کە لەماوەی ڕابردوودا کردویانە، یەکێک لەوانە دابینکردنی کورسی خوێندنە لە لایەن ڕێکخراوەکەوە بۆ چەند فێرخوازێکی ڕۆژئاوای کوردستان درێژەدان بە خوێندنیان لە بەشی دیجیتاڵ میدیای پەیمانگە. لە بەشێکی دیکەی ئیڤێنتەکەدا چەند خوێندکارێک چیرۆکی سەرکەوتنی خۆیان گێڕایەوە، دواتر ستافی ڕێکخراوەکە و لێپرسراوی UNHCR لە عیراق سوپاسی ڕاگرایەتی پەیمانگەیان کرد بۆ ئەو هاوکارییانەی کە پێشکەش بە فێرخوازانی پەنابەری سوری دەکەن.


بینراو : 903