Image

پانێلی «دەستپێکی تویژینەوەی زانستی لە نووسینەوە تا پێشکەشکردن» بەڕێوەچوو

ڕێکەوت : 06 - Mar - 2024

لە پەرەپێدانی توانا زانستییەکانی مامۆستایان و لە چوارچێوەی یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان و پەیمانگەی تەکنیکی بەکرەجۆ، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٣/٦ پانێلێکی «دەستپێکی تویژینەوەی زانستی لە نووسینەوە تا پێشکەشکردن»بەڕێوەچوو،

لە سەرەتای پانێلەکەدا پ.ی د. کاوە رەزا، ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی بەکرەجۆ وێڕای بەخێرهاتنی میوانان و بەشداربووان، دەسپێکی چالاکییە هاوبەشەکانی نێوان هەر دوو پەیمانگەی بەرز نرخاند و باسی لە بەگەڕخستنی هەوڵەکانی داهاتوو بۆ بەردەوامی کاری هاوبەش کرد.

دواتر پ. ی. د. ڕێبوار ملا نبی ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی کوردستان، سەرەتا سوپاسی ڕاگرایەتی پەیمانگەی تەکنیکی بەکرەجۆی کرد بۆ میوانداری و سازدانی ئەم پانێڵە هاوبەشە کرد، دواتر ئاماژەی بەوە دەستکەوتە زانستییانە کرد کە لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا بەدەستهاتوون.

دواتر پانێڵەکە دەستیپێکرد کە پێكهاتبوون لەم بەڕێزانە:

م. شاڵاو عبدالرحمن، یاریدەدەری ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی بەکرەجۆ، بەڕێوەبەری پانێڵ

د. زانا عزیز کاکەڕەش، سەرۆک بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان، پانێڵست

م. شارا صالح علی، بەڕێوەبەری پڕۆگرامەکانی خوێندن و دڵنیایی جۆریی، پانێڵست

دواجار لە کۆتایی پانێڵەکەدا، لەلایەن هەر دوو ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی بەکرەجۆ و پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان بڕوانامەی ڕێزلێنان بەخشرایە پانێلیستەکان و، پانێڵەکە بە گفتوگۆی ئامادەبووان کۆتایی هات.

بینراو : 988