
مامۆستایەکی پەیمانگە لە زانکۆی شیفێڵد وەک قسەکەر لە کۆنفڕانسی دیداری گەنجانی توێژەر بەشداربوو
ڕێکەوت : 29 - Feb - 2024
لە چوارچێوەی پەرەپێدانی توانا زانستییەکانی مامۆستایان،
فەرمانبەران و فێرخوازان، بەشەکانی (پەرستاری جوانکاری، پەرستاری) پانێڵی "کاریگەری
ئەرێنی و نەرێنییەكانی جوانكاری لەسەر دەروندروستی تاك" لە ڕۆژی سێ شەممە
ڕێکەوتی 27/2/20224 لە هۆڵی کۆنفرانسی شێخ فاخر شێخ طیب لە پەیمانگەی تەکنیکی
کوردستان بە بەشداری ئەم بەڕێزانەی خوارەوە بەڕێوەچوو:
-
د. بڕیار طيب أحمد پانێڵست
پسپۆری
نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری پێست
-
م. فرمێسک جاف پانێڵست
چارەسەرکاری دەروونی
-
م. دڵنیا اسعد شكور بەڕێوەبەری پانێڵ
سەرۆك بەشی پەرستاری لە پەیمانگەی تەكنیكی كوردستان
لە پانێڵەکەدا ڤیتییەکی فێرخوازانی بەشی پەرستاری
خرایەڕوو کە بۆچوونی جیاجیا لەمبارەیەوە هەبوون، هەروەها دوای گفتوگۆیەکی چڕی
نێوان مامۆستایان و فێرخوازان لەسەر بابەتی جوانکاری پانێڵەکە کۆتایی هات، دوای
تەواوبوونی پانێڵەکە پ.ی.د. ڕێبوار ملا نبی ڕاگری پەیمانگە سوپاس و پێزانینی
پێشکەشکردن.
2023 © پارێزراوە لە لایەن KTI
Visitor : 1270937