لە ڤێستیڤاڵێکدا یادی 240 ساڵەی بونیادنانی شاری سلێـمانی بەرز ڕاگیرا
ڕێکەوت : 13 - Feb - 2024
ڕۆژی دوو شەممە ڕێکەوتی (١٢/٢/٢٠٢٤) ئەنجومەنی پەیمانگە
و ئەنجومەنی زانستی بەسەرپەرشتی پ.ی.د. ڕێبوار ملا نبی ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی
کوردستان کۆبوونەوە، لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا ڕاگری پەیمانگە بەرنامەی کار و
ئەجێندای کۆبوونەوەکەی خستەڕوو، ئاماژەی بە کۆتاییهاتنی سێمستەری سێ و ئەنجامی
تاقیکردنەوەکان کرد و، دەستخۆشی لەسەرجەم سەرۆک بەش و مامۆستایان کرد، هەروەها
ئاماژەی بە دەستپێکی سێمستەری چوار کرد و بەرنامە و کاری نوێی ڕاگرایەتی خستەڕوو.
لە تەوەرێکی تری کۆبەونەوەکەدا باس لە لایەنی زانستی
کراو ساڵنامەی خوێندن جەختی لێکرایەوە و ئاماژەی بەسەرجەم ڕێنماییە نوێیەکانی
وەزارەتی خوێندنی باڵا کرد و ڕایگەیاند کە پێویستە سەرجەم بڕگە و بابەتەکانی وەک
خۆی جێبەجێ بکرێت، هەروەها ڕاگری پەیمانگە باسی لە ئامادەکارییەکانی ڤیستیڤاڵی ساڵانەی
کۆمپانیای مایا و ڕۆژی پەیمانگە کرد، کە دەبێت لە سبەینێوە دەست بە
ئامادەکارییەکان بکرێت..
2023 © پارێزراوە لە لایەن KTI
Visitor : 705332