Image

ڕاگری پەیمانگە و ژمارەیەک لە مامۆستایان سەردانی پەیمانگەی بڕایتیان کرد

ڕێکەوت : 24 - Jan - 2024

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٤/١/٢٤ پ.ی.د. ڕێبوار ملا نبی ڕاگری پەیمانگە، د. زانا عزیز سەرۆک بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری، م. هاوڕێ لطیف سەرۆک بەشی کارگێڕی کار و م. هاشم امین بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان بە مەبەستی پیرۆزبایی سەردانی پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی بڕایتیان کرد و لە لایەن د. جوهر جلال ڕاگری پەیمانگە و ژمارەیەک لە مامۆستایان  پێشوازیی کران.

لە دیدارێکی دۆستانەدا ڕەوشی خوێندن تاوتوێکرا، پاشان پ.ی.د. ڕێبوار ملا نبی ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان پیرۆزبایی کردنەوەی پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی بڕایتی لە ڕاگر و ستافی پەیمانگەی بڕایت کردو هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.

بینراو : 1237