Image

تاقیکردنەوەی تیۆری میدتێرمی سێمستەری یەک دەستیپێکرد

ڕێکەوت : 21 - Jan - 2024

ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی (21/1/2024) لە کاتژمێر (09:00)ی سەرلەبەیانی، بەچاودێری (پ.ی.د. ڕێبوار ملا نبی) ڕاگری پەیمانگە، بە بەشداری سەرجەم فێرخوازانی بەشە جیاجیاکانی پەیمانگە، تاقیکردنەوەی تیۆری میدتێرمی سێمستەری یەک دەستیپێکرد، لەمیانی بەسەرکردنەوەی هۆڵەکانی تاقیکردنەوە، ڕاگری پەیمانگە و سەرۆکی لیژنەی تاقیکردنەوەکان، داوایان لە مامۆستایان کرد کە پێویستە فێرخوازان سەرجەم ڕێنمایی تاقیکردنەوەکان بە باشی جێبەجیبکەن و هیوای سەرکەوتن و بەدەستهێنانی نمرەی بەرزیان بۆ فێرخوازان خواست.

بینراو : 1804