Image

بە چاودێری ڕاگری پەیمانگە تاقیکردنەوەکانی کۆتایی سێمستەری سێیەم دەستیپێکرد

ڕێکەوت : 07 - Jan - 2024

ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی (٧/١/٢٠٢٤) لە کاتژمێر (٠٩:٠٠)ی سەرلەبەیانی، بەچاودێری (پ.ی.د. ڕێبوار ملا نبی) ڕاگری پەیمانگە، بە بەشداری فێرخوازانی بەشە جیاجیاکانی پەیمانگە، تاقیکردنەوەکانی کۆتایی سێمستەری سێیەم دەستیپێکرد، لەمیانی بەسەرکردنەوەی ڕاگری پەیمانگە و سەرۆکی لیژنەی تاقیکردنەوەکان بۆ مامۆستایانی چاودێر لە هۆڵەکانی تاقیکردنەوە، داوای لێکردن کە پێویستە فێرخوازان سەرجەم ڕێنمایی تاقیکردنەوەکان جێبەجیبکەن و فێرخوازن لەکاتی دیاریکراوی خۆیاندا ئامادەبن، هەروەها هیوای سەرکەوتن و بەدەستهێنانی نمرەی بەرزی بۆ سەرجەم فێرخوازان خواست.

بینراو : 2379