Image

شەکاوەبێت ئاڵای پیرۆزی کوردستان

ڕێکەوت : 17 - Dec - 2023

ئاڵا ناسنامەی هەر گەل و نەتەوەیەکە و زیندووییەتی ئەو میللەتە دەردەخات، خۆشبەختانە هەرێمی کوردستان خاوەنی ئاڵای فەرمی خۆیەتی و جێگەی شانازی هەموو هاونیشتیمانیانی کوردە لەهەر کوێیەکی دنیا بن. یادی یەکەم ڕۆژی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان کە لە (٢٢/١/١٩٤٦) و لە ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی كۆماری كوردستان لە گۆڕەپانی چوارچرای شاری مەهاباد هەڵکرا کردەوە، کە بوو بە رەمزی کورد و كۆماری كوردستان.

بەم بۆنەیەوە ڕاگرایەتی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان ڕۆژی ئاڵا و ڕۆژی شکۆی بەرز ڕاگرت و فێرخوازان بە جل و بەرگی کوردی لەگەڵ مامۆستایان ئاڵای کوردستانیان بە سروودی ئەی ڕەقیبەوە بەرز کردەوە و دواتریش چەندین چالاکی جۆراوجۆریان ئەنجامدا وەک " ئەسپسواری، میوزیک، خستنەڕووی بەرهەمی خۆماڵی و کاری دەستی و دەستڕەنگینی، هەروەها خستنەڕووی چەندین بابەتی کەلەپوری...هتد" 

بینراو : 1345