Image

پانێڵی "گۆڕانی کەشوهەوا و چارەسەرە داهێنەرەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی ژینگەیی" بەڕێوەچوو

ڕێکەوت : 16 - Dec - 2023

بە چاودێری ڕاگرایەتی، بەشی ئەندازیاری دیکۆری ناوەوە لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان پانێڵێکی بە ناونیشانی "گۆڕانی کەشوهەوا و چارەسەرە داهێنەرەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی ژینگەیی" لە ڕۆژی پێنج شەممە، ڕێکەوتی 14/12/2023 کاتژمێر 10:00 لە هۆڵی کۆنفرانسی شێخ فاخر شێخ طیب ، بە بەشداری ئەم بەڕێزانەی خوارەوە بەڕێوەچوو:

        پ.ی.د. چرۆ علی حمەرضا  مامۆستا لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی  پانێڵست

        د. ژینۆ خالد محمد مامۆستا لە زانکۆی سلێمانی  پانێڵست

        م. شایان سالار احمد مامۆستا لە KTI   پانێڵست

        د. هۆزان لطیف روؤف  مامۆستا لە KTI   بەڕێوەبەری پانێڵ

لە بانێڵەکەدا چەندین تەوەری گرنگی ژینگەیی گفتوگۆیان لەبارەوە کرا و چەندین پێشنیار و بابەتی گرنگ خرانەڕوو.

بینراو : 804