Image

هەلی کار لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان

ڕێکەوت : 10 - Dec - 2023

 پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان پێویستی بە مامۆستا هەیە، کە  هەڵگری  بڕوانامەی  ماستەر یان دکتۆرا بێت بۆ دامەزراندن بە شێوەی میلاک لە یەکێک  لەم بوارانەی خوارەوەدا:

Biology

Human physiology

Hematology

پێویستە پێشکەشکار ئەم مەرجانەی خوارەوەی هەبێت:

-       لە هیچ دام و دەزگایەکی حکومی و کەرتی تایبەت دانەمەزرابێت.

-       هەڵگری نازناوی زانستی م. یاریدەدەر یان سەروتر بێت یان سەرجەم پێداویستیەکانی نازناوی زانستی هەبێت کە بریتین لە:

‌- یەکسانکردنی بڕوانامە ئەگەر لەدەرەوەی وڵات بەدەستی هێنابێت.

-بڕوانامەی خولی شیاندن (خولی پێداگۆجی).

- بڕوانامەی توانستی زمانی ئینگلیزی لە ئاستی (5) ئایڵتس یان هاوتاکانی.

تێبینی/

-       ئەو کەسانەی دامەزراون و مۆڵەتی بێ مووچەیان هەیە، یان دەتوانن خواستن (اعارە) بکەن، ئەوا دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن.

دواکات بۆ پێشکەشکردنی داواکاری کار ڕۆژی (17 / 12  /2023)، تکایە سی ڤی و دۆکیۆمێنتی پێویست بنێرن بۆ ئەم ئیمەیڵە: [email protected]  

بۆ زانیاری دەربارەی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان سەردانی وێب سایتی فەرمی پەیمانگە بکەن لەڕێگەی ئەم لینکەوە: www.kti.edu.iq

بینراو : 1581