لە ڤێستیڤاڵێکدا یادی 240 ساڵەی بونیادنانی شاری سلێـمانی بەرز ڕاگیرا
ڕێکەوت : 20 - Nov - 2023
لەمەراسیمێکدا بە
ئامادەبوونی بەڕێزان هاوژین عثمان محەمەد سەرۆکی لقی سلێمانی سەندیکا و ستافی لق و
پ.ی.د. ڕێبوار ملا نبی ڕاگری پەیمانگە، م. دڵنیا اسعد سەرۆکی بەشی پەرستاری، و م. گەشەعبدالله
سەرۆکی بەشی دەرمانسازی، م. میران حسين سەرۆکی بەشی شیکاری نەخۆشییەکان و
راگەیاندنی پەیمانگە، لێکتێگەیشتنى هاوبەشى نێوان پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان سەندیکای
کارمەندانی تەندروستی/ سلێمانی ئیمزا کرا.
ئەم لێکتێگەیشتنە
لە پێناوی بەرز راگرتن و پێشخستنى کەرتی تەندروستی بەگشی و پارێزگای سلێمانی
بەتایبەتی و خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى لە بوارەکانى ڕاهێنان و گەشەپێدان و
دابینکردنی کورسی خویندن و بڵاوکردنەوەو ئەنجامدانى کۆنفرانس و کۆنگرەو وۆرکشۆپى
زانستى و هەموو چالاکیەکى تر کە خزمەت بە بوارى زانست و کەرتی تەندروستی بکات
ئیمزا کرا و، لە کەمترین ماوەشدا هەموو بڕگە و خاڵەکانی لێکتێگەیشتنەکە دەچنە
بواری جێبەجێکردنەوە.
2023 © پارێزراوە لە لایەن KTI
Visitor : 707920