لە ڤێستیڤاڵێکدا یادی 240 ساڵەی بونیادنانی شاری سلێـمانی بەرز ڕاگیرا
ڕێکەوت : 13 - Nov - 2023
بۆ بەرز ڕاگرتنی یادی 239 ساڵەی دامەزراندن و
بونیادنانی شاری سلێمانی، فێرخوازانی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان ڕۆژی
دوو شەممە ڕێکەوتی 13/11/2023 هەستا بە ئەنجامدانی ڤستیڤاڵی ساڵانەی خۆیان، کە چەندین چالاکی جۆراوجۆر بەم
بۆنەیەوە لە لایەن فێرخوازانەوە بەڕێوەچوون.
تێیدا فێرخوازان
بە چەند چالاکییەک ئەم یادەیان بەرز ڕاگرت، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی
پەیمانگە لە وتەیەکیدا بە ناوی ڕاگرایەتی پەیمانگەوە پیرۆزبایی لە سەرجەم هاونیشتیمانیانی
ئەم شارە و فێرخوازان کرد و دەستخۆشی لە سەرجەم فێرخوازانی بەشەکان کرد کە ئەم
چالاکییەیان ڕێکخستووە.
شاری سلێمانی لە
ڕێکەوتی 14/11/1784 بونیادنراوە، ساڵانە لەم ڕۆژەدا ئەم یادە بەرز ڕادەگیرێت، هەر
بۆیە فێرخوازانی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان بەم بۆنەیەوە چەند چالاکییەکی
ئەنجامدا.
2023 © پارێزراوە لە لایەن KTI
Visitor : 707850