Image

ڕاگرایەتی پەیمانگە سوپاس و پێزانین دەبەخشێتە مامۆستایەکی بەشی دەرمانسازی

ڕێکەوت : 29 - Oct - 2023

لەپای هەوڵ و دڵسۆزییان لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان لە کردنەوەی بەشی (جوانکاری پزیشکی-پەرستاری) بۆ ساڵی خوێندنی 2023-2024، د. ڕێبوار ملا نبی ڕاگری پەیمانگە سوپاس و پێزانینی بەخشییە بەڕێز م. هەڵگورد ناظم لە بەشی دەرمانسازیی، کە ڕۆڵی سەرەکیی هەبووە لە کردنەوەی ئەم بەشە و چەندین بیرۆکەی داهێنەرانەی بۆ ئەم بەشە داڕشتووە و توانیویەتی لە بناغەی داڕشتی ئەم بەشەدا بەشداربێت. لای خۆیەوە ڕاگری پەیمانگە وێڕای سوپاس و دەستخۆشی بۆ مامۆستا هەڵگورد، ئەوەی ڕوونکردەوە کە ئێوە نەک تەنها ئاستی پەرستاری جوانکاریتان بەرز کردووەتەوە، بەڵکو ڕێگەتان خۆشکردووە بۆ نەوەکانی داهاتوو کە ببنە پسپۆڕ لە بواری پەرستاری جوانکاری و پیشەییانە لە داهاتوودا کار بکەن. بۆیە پەیمانگە شانازی بە تواناو لێهاتووییتانەوە دەکات.

بینراو : 937