لە ڤێستیڤاڵێکدا یادی 240 ساڵەی بونیادنانی شاری سلێـمانی بەرز ڕاگیرا
ڕێکەوت : 29 - Oct - 2023
لەپای هەوڵ و دڵسۆزییان لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان
لە کردنەوەی بەشی (جوانکاری پزیشکی-پەرستاری) بۆ ساڵی خوێندنی 2023-2024، د.
ڕێبوار ملا نبی ڕاگری پەیمانگە سوپاس و پێزانینی بەخشییە بەڕێز م. ڕامیار محەمەد سلێمان لە بەشی دەرمانسازیی، کە ڕۆڵی سەرەکیی هەبووە لە کردنەوەی ئەم بەشە و
چەندین بیرۆکەی داهێنەرانەی بۆ ئەم بەشە داڕشتووە و توانیویەتی لە بناغەی داڕشتی
ئەم بەشەدا بەشداربێت. لای خۆیەوە ڕاگری پەیمانگە وێڕای سوپاس و دەستخۆشی بۆ
مامۆستا ڕامیار، ئەوەی ڕوونکردەوە کە ئێوە نەک تەنها ئاستی پەرستاری جوانکاریتان
بەرز کردووەتەوە، بەڵکو ڕێگەتان خۆشکردووە بۆ نەوەکانی داهاتوو کە ببنە پسپۆڕ لە
بواری پەرستاری جوانکاری و پیشەییانە لە داهاتوودا کار بکەن. بۆیە پەیمانگە شانازی
بە تواناو لێهاتووییتانەوە دەکات.
2023 © پارێزراوە لە لایەن KTI
Visitor : 707867