لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان وۆرکشۆپێک لەسەر "داڕشتنی پرسیارەکانی تاقیکردنەوە بەپێی پۆلێنکردنی بلوم" بەڕێوەچوو

ڕێکەوت : 05 - Sep - 2026
لە چوارچێوەی بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و یەکخستنی ستانداردەکانی هەڵسەنگاندنی ئەکادیمی، پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان وۆرکشۆپێکی تایبەتی لەژێر ناونیشانی داڕشتنی پرسیارەکانی تاقیکردنەوە بە بەکارهێنانی پۆلێنکردنی بلوم (Writing Examination Questions Using Bloom\'s Taxonomy)" ئەنجامدا، کە لەلایەن (م. ڕامیار محەمەد سلێمان) پێشکەشکرا.
وۆرکشۆپەکە ڕۆژی پێنجشەممە بۆ ماوەی ٣ کاتژمێر (لە
٩:٠٠ی بەیانی تا ١٢:٠٠ی نیوەڕۆ) بەڕێوەچوو، بە ئامادەبوونی سەرجەم سەرۆک بەشەکان،
بەڕێوەبەرە پەیوەندیدارەکان، مامۆستایان و ستافی ئەکادیمی (میلاک و وانەبێژان)،
هاوکات بە چاودێری و سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی هەردوو بەڕێوەبەرایەتیی (دڵنیایی جۆری )
و (بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان).
ئامانج لەم وۆرکشۆپە، بەهێزکردنی توانستی ستافی ئەکادیمی
بوو لە بەکارهێنانی کرداریی پۆلێنکردنی بلوم بۆ دەوڵەمەندکردن و یەکخستنی ستانداردەکانی
"بانکی پرسیارەکان" (Question Bank) لەسەر ئاستی سەرجەم بەشەکانی پەیمانگە.

2023 © پارێزراوە لە لایەن KTI
Visitor : 2191238